AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٠ ١١:٥٢

سەرۆک کۆماری ئێران:

ئیسرائیل لە کارە دزێوەکەی پەشیمان دەکەینەوە

ئیسرائیل لە کارە دزێوەکەی پەشیمان دەکەینەوە

سەۆک کۆماری ئێران لە کاردانەوە بە تیرۆری سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس وتی: ئێران بەرگری دەکات لە یەکپارچەیی خاک و سەربڵندی و ئابڕوو و شانازی و شەرەفی خۆی دەکات و داگیرکەرانی تیرۆریست لە هەوڵە سووکانەکەی خۆی پەشیمان دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ئیکس بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس کاردانەوەی نیشان دا و نووسی: ئەمڕۆ ئێران تازیەباری هاوبەشی خەم و خۆشییەکانی خۆی، هاوڕێی هەمیشەیی و پڕ لە شانازیی ڕێگای بەرخۆدان، ڕێبەری دلێری بەرخۆدانی فەلەستین، شەهیدی قودس ، حاج ئیسماعیل هەنیەیە. دوێنێ دەستی ئەوم بردە سەرەوە و ئەمڕۆ ئەبێ لەسەر شانەکانم بەڕێی بکەم.

پێوەندی دوو گەلی ئێران و فەلەستین پتەوتر لە پێش دەبێت و ڕێگای بەرخۆدان و بەرگری لە ستەم بەهێزتر لە هەمیشە شوێنگیری دەکرێت. ئێران بەرگری دەکات لە یەکپارچەیی خاک و سەربڵندی و ئابڕوو و شانازی و شەرەفی خۆی دەکات و داگیرکەرانی تیرۆریست لە هەوڵە سووکانەکەی خۆی پەشیمان دەکاتەوە.

«إِنَّ اللَّهَ عَزِیزٌ ذُو انْتِقَامٍ»

News ID 51097

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha